زاری كرمانجی
سابیر دری وێنەرگری دیاری كوردستان و جیهان بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند : ” باڵندەی ڕاپتۆر (نێچیر)، كە لە ناوچە گەرمەكانی ئاسیا و ئەفریقا دەبینرێت و بۆ یەكەمین جارە لە كوردستان و عێراق ببینرێت لە دەڤەری بارزانیش بینراوە”.
گووتیشی: ” بینینی ئەو جۆرە باڵندەیە تۆمارێكی نوێیە بۆ لیستی باڵندەكانی كوردستان و عێراق، زۆر جار بە هەڵە وتراوە كە بینراوە، بەڵام دواتر كە وردبوونەوەی بۆ كراوە باڵندەی شیكرا (واشە) نەبووە و ئواسیان سپارۆ هاوك بووە، چونكە زۆر لێكچوون لە نێوانیان دا هەیە و بە ئەستەم لێك جیا دەكرێنەوە تەنیا لە رێگەی چاو و هەندێ جیاوازی بچووكی تر.
باسی لەوەشكرد، ئەم باڵندەیە زۆر خێرا و چالاكە لە دارستانە زۆر چڕەكاندا بە تاكتیكی تایبەتی خۆی ڕاوی زیرەكانە دەكات.
زانیاری لەسەر ئەو باڵندەیە:
ناو: Shikra
ناوی زانستی: Accipiter badius
لە خێزانی باز و هەڵۆیە
قەبارە: نزیكەی 26–30 سم
باڵەكان: تا 60 سم دەگات
ژیانی گشتی: 10–15 ساڵ (لە سروشتدا)
لە ئاسیا وەك هندستان، پاكستان هەندێ ولاتی تر و هەروەها لە بەشێك لە ئەفریقا دەژی.
خواردنی سەرەكی شیكرا بریتییە لە باڵندە بچووكەكان و مار و خشۆكەكان.






























































