ئادار عەبدوڵڵا _ زاری کرمانجی
مایکرۆسۆفت نزیکەی 7%ی کارمەندانی کۆمپانیا کەی خانەنشین دەکات و کەمی دەکاتەوە ئەمەش دوایین هەوڵی کۆمپانیایەکی گەورەی تەکنەلۆژیایە بۆ بچووککردنەوەی قەبارەی کۆمپانیاکە لە هەمان کاتدا
وەبەرهێنانی زیرەکی دەستکرد زیاد دەکات.
بەپێی ماڵپەڕی جیهانی : yahoo.com مایکرۆسۆفت وەک کۆمپانیاکانی تری تەکنەلۆژیا وەبەرهێنانێکی زۆری لە ژێرخانی و ئامرازەکانی AI کردووە. لەم چارەکەدا کە لە مانگی کانوونی دووەمدا کۆتایی هاتووە، ٣٧.٥ ملیار دۆلاری بۆ خەرجییەکانی پەیوەست بە ناوەندەکانی داتا و ژێرخان خەرجکردووە.
ئەم هەنگاوە گۆڕانکارییەکی ستراتیژیەتی مایکرۆسۆفتە، چونکە هەوڵدەدات هێزی کار کەم بکاتەوە بەبێ ئەوەی تەنها پشت بە دەرکردنی زۆرەملێ ببەستێت بۆ بەڕێوەبردنی خەرجییە بەرزەکانی پەیوەست بە AI ئامانجی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت کەمکردنەوەی کارمەندە زیاتر لە هەزاران کارمەند کە ژمارەیان ٨٧٥٠ ئەمەش بۆ پەرەپێدانە بە ژیری دەستکرد وەک کۆمپانیا زەبەلاحەکانی تەکنەلۆژیا
لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا دەستیان کردووە بە کەمکردنەوەی کارمەندەکانیان بۆ ئەوەی AI زیاتر رۆڵ لە کارکردن دا بگێڕێت و هێزی کار و پیشەسازی تەکنەلۆژیای فراوانتربکات وەک کۆمپانیای مێتا ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند کە 10%ی کرێکارەکانی کەمدەکاتەوە، واتە نزیکەی 8 هەزار هەلی کار کەم کردووە بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی کاراتر کاربکات و وەبەرهێنانەکانی دیکە قەرەبوو بکاتەوە. کۆمپانیای ئەمازۆن لە مانگەکانی یەک و تشرینی یەکەمدا لە دوو خولی دەرکردندا ٣٠ هەزار هەلی کاریان لەناوبرد. وە کۆمپانیای فینتەک بلۆک لە سەرەتای ئەمساڵدا 40%ی سەرسوڕهێنەری ستافەکەی کەمکردەوە چونکە تیمێکی بچووکتر دەتوانێت زیاتر و باشتر بە شێوەیەکی خێراتر کار بکەن بە ئامرازەکانی AI.
پاکێجەکە کۆمپانیای مایکرۆسۆفت پشتگیری بەخشندە لەخۆدەگرێت بۆ ئەوانەی کە هەڵدەبژێرن بۆ جێهێشتن، دەرچوونێکی نەرمتر بە بەراورد بە دەرکردنی ئاسایی کۆمپانیاکان دابین دەکات.


































































