راپۆرت-زاری كرمانجی:
هاووڵاتییانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، دەستكەوت و شەفافیەتی كابینەی نۆیەم بە گرنگ وەسف دەكەن و دەشڵێن، ئەم كارەنەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، هیواو ئومێدێكی زیاتری بە خەڵك بەخشیووە و بە گەشتبینییەوە لێی دەڕوانن.
كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی، لەسەرتایی پێكهێنانی تا ئێستاشی لەگەڵ بێت، وێڕای هەبوونی قەیرانی سەختی دارایی و دۆخی كۆرۆنا، بەردەوام بووە لە پێشكەش كردنی خزمەت گوزاری و چاكسازی و نەهێشتنی دوو موچەی و گەڕاندنەوەی پارەیەكی زۆر بۆ گەنجینەی حكوومەت، ئەمانە و چەندین كاری دیكەی چاكسازی كە وای كردووە چین و توێژەكان متمانەی زۆریان بە حكوومەت و سەرۆكەكەی هەبێت.
عەبدولقادر سلێمان، دەرچووی كۆلێژی یاسا، بەزاری كرمانجی راگەیاند: ” كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەسەرۆكایەتی مەسرور بارزانی، لە رووی دەستكەوت و شەفافیەتەوە رۆڵی بەرچاوی هەبووە، سەرەڕای هەبوونی قەیران و كێشەو گرفتەكانی ناوخۆیی و دەرەكی هەر لە سەرەتای دەستبەكاربوونی توانیویەتی روبەڕووی ئاستەنگەكان ببێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا رۆڵی كارای هەبووە لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بە هاووڵاتییان لەسەرجەم سێكتەرە جیاوازەكاندا، ئەوەش هیواو ئومێدێكی زیاتری بە خەڵكەكە بەخشیووە”.
ئاماژەی بەوەشدا: “سەركەوتنێكی دیكەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، روبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و چاكسازییەكان و شەفافیەتە لە دامەزراوەكان و پلان و بەرنامەی توكمە بۆ بەرەو پێشچوونی هەرێمی كوردستان لە ناوخۆییی و ئاستی نێودەوڵەتیدا، هەروەها سەركەوتن بەسەر ئەو بڕیارو كەیسانەی بەرامبەر بە هەرێمی كوردستان تۆمار دەكرێن”.
جەبار عەبدولڵا، نووسەر و مامۆستا لە ئیدارەی سۆران، بە زاری كرمانجی گووت:” كابینەی نۆیەمی حكوومەتی كوردستان، ئەگەرچی لە سەرەتاوە لەناو قەیران و ئاستەنگێكی گەورە هاتەكایەوە، بەڵام لێهاتووی مەسڕور بارزانی و بیرۆكەكانی تووانی تەواوی ئەو بەربەستانە تێپەڕێنێت و ئەم كابینەیە بە بەرنامەیێكی جیاوازتر و تایبەت گۆڕانكاری ئومێد بەخش بۆ هاووڵاتییان درووست بكات، لە بەردەوام بوون لە چاكسازییەكان و دابینكردنی موچەی فەرمانبەران لە كاتی خۆیداو شەفافییەت لەداهاتەكاندا، ئەمەش بە بەراورد بە كابینەكانی پێشتری حكومەت بە بەڵگە سەلمێندراوە كە ئەو كابینەیە چەند سەركەوتوو بووە، ئۆمێدو داهاتووی باشتریشی لێ چاوەڕوان دەكرێت”.
ئاماژەی بەوەشكرد:” ئەگەر باس لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بكەین، خزمەتگوزارییە جۆراوجۆرەكانی كابینەی نۆیەم لەهەموو سێكتەرەكانی ژیان رەنگدانەوەی هەبووە، وەك بوارەكانی (پەروەردە، تەندروستی، دارایی و ئابووری، سەربازی، خزمەتگوزاریەكانی دیكەی رێگا و بان و كارەبا و ئاو و ئاوەڕۆ)و هتد..، لەگەڵ رەخساندنی هەلی كارو چەندین خزمەتگوزاری دیكەی جۆراو جۆر بە هاووڵاتییان بەبێ جیاوازی”.
مەهدی داود، رۆژنامەنووس و چالاكوانی كۆمەڵی مەدەنی لە دەڤەری سۆران، بۆ زاری كرمانجی دەڵێت:” خزمەتگوزارییەكان و شەفافییەتی كابینەی نۆیەمی حكوتی هەرێمی كوردستان بە هەزاران وشە پێناسە ناكرێت، چونكە تا دێت كارو خزمەتەكانی بە هاووڵاتییان لە گەشەدان و پڕۆژەی بەرچاو ترو گەورەتر و گرنگ جێبەجێ دەكرێن، شارو شارۆچكەو گوند و ناوچەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بوژانەوەی زۆریان بەخۆیەوە بینییوە، بەتایبەتیش دوای راگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، ئاوڕێكی زیاتر لەو دەڤەرە دراوەتەوە، لە رووی شەفافیەتیش هەموو كارەكانی حكوومەت بەپێی داتاو خستنەڕووی زانیارییەكان بەرچاون، ئەوەش سەركەوتنێكی دیكەی ئەو كابینەیە”.
مەهدی داود، دەشڵێت:” هاووڵاتییان بە رێژەی زۆرینە بە كارەكانی كابینەی نۆیەم دڵخۆشن، ئەو كەسانەش كە زیاتر رەخنەی روخێنەر لە حكوومەت دەگرن، زیاتر ئەوانەن كە سەرپێچیكارن و بەر چاكسازییەكانی حكومەت كەوتوون و روبەڕووی یاسا بوونەتەوە”.
ئەو چالاكوانەی كۆمەڵی مەدەنی سۆران، خوازیاریشە دوای ئەوەی هەیكەلی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران راگەیاندراوەو خزمەتی بێ وێنەی پێشكەش بە هاووڵاتییان كردووە، دەسەڵاتە كارگێڕییەكان شۆڕ بكرێنەوە بە مەبەستی كار ئاسانی بۆ هاووڵاتییان و دەستەڵاتە ئیدارییەكانیان فراوانتر بكرێن”.