شەهلاسۆفی – زاری کرمانجی:
پزیشکان دەڵێن، ناوبەناو ڕاگرتنی پیسایی بەگشتی مەترسیدار نییە، بەڵام ئەگەر ببێتە خوو، ئەوا کێشەی تەندروستیی گەورە دروست دەکات.
ڕاگرتنی پیسایی بۆ ماوەیەکی زۆر دەبێتە هۆی هەڵمژینی ئاو لە ڕیخۆڵەکاندا، ئەمەش وا دەکات پیساییەکە ڕەقتر و سەختتر بێت بۆ تێپەڕین.
ئەم خووە دەبێتە هۆی قەبزی و ئازاری سک و تەنانەت گیربوونی پیسایی لە ڕیخۆڵەکاندا.
لە حاڵەتە سەختەکاندا، بەردەوامبوون لەم حاڵەتە لەوانەیە ببێتە هۆی هەوکردنی ڕیخۆڵە، یان زیانگەیاندن بە کۆئەندامی هەرس.
پزیشکان دەڵێن: هەر کە هەستت بە پێویستی کرد پیسایی دوا مەخە، هەروەها گرنگە بۆ تەندروستی ڕیخۆڵە، وەرگرتنی ئاو و ڕیشاڵ و چالاکیی جەستەیی زیاد بکەیت.


































































