ئادار عەبدوڵڵا _ زاری کرمانجی
تیمێکی زانکۆی جنێڤ (UNIGE) یەکەم توێژینەوەی نیشتمانییان لەسەر تووشبوون بە شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕیخۆڵە لە نێوان کەسانی خوار تەمەنی 50 ساڵدا بڵاوکردەوە و ئاشکرایکردووە ساڵانە بەڕێژەی 0.5% زیادیکردووە.
بە پێی ماڵپەڕی جیهانی : healthcare-in-europe.com توێژینەوەیەکی نیشتمانی ئەم دواییە بە سەرۆکایەتی زانکۆی جنێڤ (UNIGE) ڕێژەی تووشبوون بە شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕیخۆڵە لە نێوان کەسانی خوار تەمەنی 50 ساڵ لە سویسرا ساڵانە بە ڕێژەی 0.5% بەرز دەبێتەوە. لە کاتێکدا ڕێژەی گشتی بۆ ئەوانەی تەمەنیان لە سەرووی ٥٠ ساڵەوەیە بەهۆی سکرینکردنی کاریگەرەوە لە دابەزیندایە، گەورەساڵانی گەنجتر- لەوانەش ئەوانەی لە تەمەنی ٣٠ ساڵیدان- زیاتر تووشی ئەم نەخۆشییە دەبن، زۆرجار بەبێ هیچ بۆماوەییەکی کەسی یان خێزانیی.
توێژەران پێشنیاری ئەوە دەکەن کە پێدەچێت توشبوون بەو نەخۆشیە بەهۆی تێکەڵەیەک لە هۆکارەکانی شێوازی ژیان و ژینگەییەوە بێت،
خۆراک و شێوازی ژیان ڕۆڵێکی کاریگەریان هەیە لە گۆڕانکاری و خووەکانی خۆراکدا، لەوانە کەم خواردنی ڕیشاڵ و خواردنی زۆری خۆراکە پرۆسێس کراوەکان و ئەو خواردنانەی لە قوتونراون دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی قەڵەوی و تەمبەڵ بوون بەتایبەت کاریگەری لەسەر مایکرۆبایۆمی ڕیخۆڵە لە بەرکەوتنی سەرەتایی ژینگەیی، وەک بەکارهێنانی دژە زیندەیی یان هەوکردنی منداڵی دەکات.
نیشانەکانی بۆ گەنجانی پێگەیشتوو
ئازاری بەردەوامی سک
خوێن لەناو پیساییدا
گۆڕانکاری لە خووی ڕیخۆڵەدا
دابەزاندنی کێش بە شێوەیەکی ڕوون نەکراوە


































































