ئەژین غەفار-زاری کرمانجی
پێگەی سپوتنیک (Sputnik) ڕایدەگەیەنێت، شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جیهانی لە سەدا ١٥ـی گازی سروشتی شلکراو بێبەش کردووە. دەشڵێت، ئەم لێکەوتانە تا ساڵی ٢٠٢٣ درێژە دەکێشێت
بە گوێزەی زانیارییەکانی سەرچاوەکە، ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە (IEA) کە ڕۆژی هەینی بڵاوی کردووەتەوە، جەنگی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیانی بە نزیکەی ١٢٠ ملیار مەتر سێجا لە گازی سروشتی شل گەیاندووە، ئەم زیانەناش لە نێوان ٢٠٢٦ و ٢٠٣٠ درێژە دەکێشێت، کە دەکاتە نزیکەی ١٥٪ـی دابینکردنی گازی سروشتی شلی جیهان لەو ماوەیەدا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە، ئەم قەیرانە بە یەکێک لە مەترسیدارترین هەڕەشەکان دادەنرێت بۆ سەر ئاسایشی وزەی جیهان، هاوکات لێشاوی نەوت و گاز لەم ڕێڕەوە زیانێکی گەورەی بەرکەوتووە.


































































