زاری کرمانجی
بەرپرسی فەرمانگەی کارەبای سیدەکان، بەزاری کرمانجی ڕاگەیاند:” دوایی ئەوەی لە چەنـد ڕۆژی ڕابردوو بە هـۆی باران بارین و لافـاو، زیانی زۆر بە تۆڕەکانی کارەبا لە سنووری دەشتی هێرتی سەر بە قەزای سیدەکان گەیشتن و بووە هۆی پچرانی کارەبا لە چەند گوندێک .
ئیدریس سەعید بەرپرسی فەرمانگەی کارەبای سیدەکان، دووپاتی لەوەکردەوە، زیاتر لە 15 ستوونی کارەبا بەهۆی لافاو کەوتنبوونە خوارەوە، تیمەکانمان لە یەکەم ڕۆژی درووست بـوونی ئە ڕووداوە نەخوازراوە لە سەر هێڵ بوون بە هەماهەنگی لە گە قائیمـقامیەتی قەزای سیدەکان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سۆران بۆ دابینکردنی کەلوپەل و ستونی کارەبا، سەرەڕای زەحمەتیەکی زۆر و نالەباری کەش و هەوا توانیمان کارەبا بۆ ئەو گوندانە بگەڕێنینەوە .


































































