زاری كرمانجی-سۆران
کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆوە ئەگەری بارانبارین لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک هەیە، پلەکانی گەرماش کەمێک بەرزدەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ یەکشەممە، پارێزگای هەولێر ئاسمانی ساماڵە پاشان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت لە دوای نیوەڕۆ ئەگەری بارانبارین و هەورە تریشقە لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاویەکان و ناوچە بەرزەکان هەیە، بەتایبەت لە سنووری ئیدارەی سۆران بەشێوەی گەواڵە بارانی بەهاری، لە ئێوارەدا کەشەکە ئاسایی دەبێتەوە.
باسی لهوهشكردووه، پارێزگای سلێمانی، ئاسمانی نیمچە هەورە لە دوای نیوەڕۆ هەور زیاد دەکات و ئەگەری چەند تاوە بارانێکی بەهاری هەیە لەسەر ناوچەی جیا جیا بە شێوەی بارانی کورت خایەن و هەندێ کات بارانی مامناوەند دەبێت و هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت، کاریگەری ئەو کەشە بەهاریە هەندێ ناوچە دەگرێتەوە، ئەگەری چەند تاوە بارانێکی بەهاری ناوچەی جیاجیای ئیدارەی گەرمیانیش بگرێتەوە لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ.

































































