مستەفا دۆلەمەری – زاری كرمانجی
بەشێك لە هاووڵاتیان لە وەرزی پایز پەنا بۆ بڕینەوەی داری تەڕ دەبەن و لەبەرامبەردا دۆستانی ژینگە ساڵانە هوشداری بە هاووڵاتیان دەدەن كە دوور بكەنەوە لە بڕینەوەی دار و تێكدانی ژینگە و سروشتی نیشتمان، لای خۆشیانەوە ژینگەپارێزان چاوكراوەتر لە وەرزەكانی تر رووبەرووی ئەو كەسانە دەبنەوە كە هەوڵی بڕینەوەی دارەكان دەدەن و رادەستی یاسایان دەكەن.
حسن حالی بەرێوبەری ژینگەپارێزی دەڤەری بارزان بە زاری كرمانجی راگەیاند:” ئێمە وەكو بەرێوبەری ژینگە پارێزی دەڤەری بارزان هەموو رێگایەك دەگرینە بەر بۆ رێگریكردن لە بڕینەوەی داری تەڕ و سەرپێچیكار رادەستی یاسا دەكەین”،
هەروەكو بەرێوەبەری ژینگە پارێزی دەڤەری بارزان باسی دەكات بۆ كۆكردنەوەی داری وشك رێگە بە هاووڵاتیان دراوە و بەڵام بە هیچ شێوەیەك چاوپۆشی لە هیچ كەسێك ناكەن گەر پەنا بۆ بڕینەوەی داری تەڕ ببات.