شەهلا رەشید – سۆران :
بەشی زۆری دایكان ئارەزووی ئەوە دەكەن منداڵەكانیان جەستەیەكی تەندروست باشیان هەبێت و لاواز نەبن و كێشێیان زۆر بێت، بۆیە پێویستە دایكان ڕەچاوی ئەم خاڵانە بكەن:
• خۆراكی قورس بە منداڵەكەت مەدە، بەتایبەتی ئەگەر تەمەنی لە ٦ مانگ بچووكتربوو ، چونكە ئەم خۆراكانە ڕێژەی كالۆریان كەمترە.
• پێویستە دایكەكە لە تەنیشت منداڵەكەی بخەوێت، چونكە دەبێتەھۆی زیادبوونی شیری دایك و پێدانی بە منداڵەكەی.
• لەشی منداڵەكە بشێلە چونكە ئەمە یارمەتیدەرە بۆ ھەرس كردنی خواردنەكە.
• تا دەكرێت ڕۆژانە منداڵەكە لەباوەش بگرە و ھاتووچۆی پێبكە و با پێستی بەر پێستت بكەوێت، چونكە ئەمە یارمەتیدەرە بۆ زیاد بوونی كێش.
• بەردەوام شیر بە منداڵەكە بدە و وا باشترە لە ھەر دوو كاتژمێر جارێك شیری پێبدەیت.
• ڕێگە بە منداڵەكەت بدە، با شیری لایەكی مەمكت بە تەواو بخوات و ئینجا لایەكی دیكە بخوات و پێویستە پەلە پەلی لێ نەكەیت و بە ئەسپایی خۆی ئەو كارە ئەنجام بدات.