زاری کرمانجی – تەکنەلۆژیا
ڤاکیومی ڕۆبۆتی نوێی MIJIA کە هێزی ڕاکێشانی 4000paیە بە نرخی 402 دۆلار بەردەستە بۆ بەکارهێنەران.
ئەم ڕۆبۆتە بە تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو دروستکراوە کە ڕێژەی پێکدادان لەگەڵ بەربەستەکان لە شوێنە تاریکەکاندا کەم دەکاتەوە.
بڕیارە ئەم بەرهەمە لە ١٢ی کانوونی دووەمەوە بە نرخی ٤٠٢ دۆلار و بە تایبەتمەندی نوێ بخرێتە بازاڕەوە.
ڕۆبۆتی نوێی ڤاکیوم کلینەری چینی، بە تەکنەلۆجیای نوێی دیاریکردنی دوو لەیزەر، دەتوانێت بە وردی ئاستەنگەکانی سەر ڕێڕەوەکەی دەستنیشان بکات، هەروەها ئەگەری بەریەککەوتنی لەگەڵ بەربەستەکان لە شوێنە تاریکەکاندا کەمترە.
لە ڕووی ڕێڕەو و تێگەیشتن لە شوێنەکە و هەڵبژاردنی ئاراستەی جوڵە، ئەم ڕۆبۆتە دۆزینەوەکەی بەهێزە و بە ئاسانی دەتوانێت شوێنی دیاریکراو تەنها بە یەک کلیک پاک بکاتەوە.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ڕۆبۆتە نوێیە چینییەکە بە ئاسانی دەتوانێت بە هاوکاریی ماددەی پاککەرەوە شوێنەکان پاک بکاتەوە، هەروەها گۆڕینی ئاوەکە و پڕکردنەوەی دەفرەکەی پرۆسەیەکی ئاڵۆز نییە. لە ڕاستیدا شاومی ئەم جۆرە پرۆسانەی بۆ ڕۆبۆتە نوێیەکە ئاسانتر کردووە.
جگە لەوەش دەتوانرێت ڕۆبۆتەکە لە دوورەوە لە ڕێگەی XiaoAI و ئەپی MIJIA کۆنتڕۆڵ بکرێت.