ئا: به‌ختیار سه‌باح
ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردی ڕۆژێکە کە لە ٢٢ی نیسان، لە ھەموو ساڵێک یاد دەکرێتەوە ئەمەش بەبۆنەی ساڵیادی دەرچوونی یەکەم ڕۆژنامەی کوردی بەناوی ڕۆژنامەی “کوردستان” کە لەلایەن میقداد میدحەت بەدرخان لە قاھیرە لە ساڵی ١٨٩٨ھاوکات ساڵڕۆژی دامەزراندنی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستانیشه، ئەم سەندیکایە لە ساڵی ١٩٩٨ دامەزراوه.
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه، 22ی نیسان 127 ساڵ به سه‌ر چاپی یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی كوردی به ناوی رۆژنامه‌ی “كوردستان” تێپه‌ڕ ده‌بێت و هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه هه‌موو ساڵێك ئه‌و یاده به‌رز ڕاده‌گیرێت و به رۆژی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی ناسراوه.
رۆژنامه‌ی نۆبه‌ره “كوردستان” له ئاواره‌ییدا له‌لایه‌ن جووته برا میقداد به‌درخان و عه‌بدولڕه‌حمان به‌درخان له چاپخانه‌ی دار ئه‌لهلال له قاهیره به یارمه‌تی نووسه‌ری ناوداری عه‌ره‌ب جۆرجی زێدان چاپكراو بووه سه‌رقافڵه‌ی رۆژنامه‌گه‌ریی كوردی له‌كوردستاندا ،له ماوه‌ی پێنج ساڵ دا و له پێنج شوێنی جیاواز 31 ژماره‌ی چاپ و بڵاو كرایه‌وه و دواتر به هۆی خراپی باری ئابووری چاپی ئه‌و رۆژنامه ڕاگیرا و نه‌یانتوانی درێژه به چاپ و بڵاوبوونه‌وه‌ی بده‌ن و ته‌نیا ئه‌و 31 ژماره‌ی لێ بڵاو كرایه‌وه.

رۆژنامه‌ی كوردستان؛ وه‌كو یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی تاكه‌كه‌سی و له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان به ناوه‌خنێكی ئه‌ده‌بی و رۆشنبیری جوان و به كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندی جیاوازی ده‌رچوو، هه‌ر ئه‌وه بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه ناوی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی و ناوی برایانی به‌درخان پایه‌دار بمێنێته‌وه و ناویان له مێژووی كورد بۆ هه‌میشه به‌رز و به‌ڕێز بمێنێته‌وه.
وه‌كو به‌شی ئه‌ده‌بی رۆژنامه‌ی كوردستان، شیعره‌كانی حاجی قادری كۆیی زۆر كاریگه‌ریان به سه‌ر میده‌حه‌ت به‌درخان بووه و بوونه‌ته هه‌وێن و ناوئاخنی به‌شه ئه‌ده‌بیه‌كانی رۆژنامه‌ی كوردستان، له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش زیاتری ئه‌و شیعرانه ده‌قی نه‌ته‌وه‌یی بوون و هه‌ر بۆیه‌ش كاریگه‌ریان بووه له سه‌ر بیر و زه‌ینی میدحه‌ت به‌درخان.
میدحه‌ت به‌درخان له به‌ر باری ئه‌منی و نه‌بوونی ده‌سه‌ڵات له‌و كاته دا به‌ناچاری رووی كرده شاری قاهیره پایته‌ختی وڵاتی میسر بۆ چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆژنامه‌ی كوردستان، به‌ڵام له‌ویش كۆمه‌ڵێك ئاسته‌نگ وه‌كوو گوشاری ده‌وڵه‌تی عوسمانی هاته سه‌ر ڕیگای بۆیه نه‌یتوانی هه‌موو ژماره‌كان له‌و وڵاته چاپ و بلاو بكاته‌وه و به ناچاری رووی كرده ئه‌وروپا و ژماره‌كانی دیكه‌ی له وڵاتانی ئه‌وروپا وه‌كوو به‌ریتانیا چاپ و بڵاوكرده‌وه.


































































