مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان رایگەیاند كە پرۆسەی تۆماری بایۆمەتری بۆ ئەو گەنجانە دەستپێدەكات كە لە ساڵی 2008 لەدایكبوون .
ئۆفیسی هەولێری كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، رایگەیاند “لە دوێنێ دووشەممە 20ـی نیسانی 2026، بنكەكانی تۆماركردن لە سنووری پارێزگای هەولێر بەڕووی ئەو گەنجانەدا كراوەن كە گەیشتوونەتە تەمەنی یاسایی دەنگدان و لە ساڵی 2008 لەدایكبوون تا ئەو گەنجانە ناویان لە سیستمەكەدا جێگیر بكرێت و لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوودا مافی دەنگدانیان هەبێت.”
لە راگەیاندراوەكەی كۆمیسیۆن هاتووە “هاونیشتمانیان دەتوانن لە كاژمێر 8:30 ـی بەیانی تا 3:00ـی پاشنیوەڕۆ لە رۆژانی یەكشەممە تا پێنجشەممە سەردانی بنكەكان بكەن بۆ جێگیركردنی ناوەكانیان لە سیستەمی بایۆمەتریدا.”
هاونیشتمانیان لە كاتی سەردانیكردنی بنكەكان، پێویستە بەڵگەنامە رەسەنانەكانی (كارتی نیشتمانی، كارتی زانیاری، فۆرمی خۆراك) یان پێ بێت بۆ ئەوەی كارەكانیان بۆ رایی بكرێت .


































































