ئەژین غەفار-زاری کرمانجی
لە چەند ڕۆژی ڕابردووەوە شەپۆلێکی چڕی بارانبارین ئیدارەی سۆرانی گرتەوە و بەهۆیەوە چەندان ستوون و تۆڕی کارەبا زیانبار بوون.
لەم بارەیەوە، ئەردەوان ئیبڕاهیم، بەڕێوەبەری گشتی کارەبای ئیدارەی سۆران لە لێدوانێکی تایبەت بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند، لەگەڵ بارانبارین ١٣ ستوونی کارەبای قەزای سیدەکان، بەربوونەتەوە و ئاو بردوونی. هاوکات لە قەزای چۆمانیش ٨ ستوونی کارەبا بەربوونەتەوە.
ئەردەوان ئیبڕاهیم، گووتشی، دوو محاویلە لە قەزای ناوەندی سۆران و قەزای مێرگەسۆر سووتاون بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانباریینەی لە دوێنێوە ڕووی لە ناوچەکە کردووە.
ئاماژەی بەوەش کرد، ساڵانە ئەم حاڵەتانە ڕوودەدەن بەهۆی شەپۆلە چڕەکانی لافاو و بارانبارینەوە. دەشڵێت، بەدواداچوونییان بۆ زیانەکان کردووە، محاویلەکان گۆڕان، ستوونی نوێ بۆ ئەو دوو قەزایە نێردراون و بە زووترین کات زیانەکان چاک دەکرێنەوە.


































































