مستەفا دۆلەمەری – زاری كرمانجی :
ئەمڕۆ پێنجشەممە 8 / 12 / 2022 نوسینگەی مافی مرۆڤی سۆران سیمینارێكی بە بۆنەی ساڵرۆژی جیهانی مافەكانی مرۆڤ بۆ خوێندكارانی زانكۆی سۆران ئەنجام دا، جەواد سوار بەرپرسی نووسینگەی مافی مرۆڤی سۆران بەزاری كرمانجی ڕاگەیاند :” وەكو نووسینگەی مافی مرۆڤ لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە پێویستمان زانی لەسەر تەواوی ئەو دیاردانەی لە كۆمەڵگەدا هەن كاریان لەسەر بكەین و بڵاوكردنەوەی ڕۆشنبیری مافەكانی مرۆڤیش یەكێكە لە ئامانجەكانی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ.”
گوتیشی :” لەبەر ئەوەی ڕۆژی شەممە 10 / 12 / 2022 ساڵڕۆژی جیهانی مافەكانی مرۆڤە، بۆیە بە پێویستمانزانی سیمینارێك بۆ قوتابییانی زانكۆی سۆران پێشكەش بكەین، لەبەر ئەوەی ئەو جۆرە سیمینارانە گرنگی تایبەتیان هەیە و پێویستە هەموو كەسێك دەربارەی مافەكانی مرۆڤ زانیاری هەبێت و وشیار بكرێتەوە، بە شێوەیەكی گشتی ئامانجمان ئەوەیە بتوانین ئاستی تاك لە بەرامبەر هۆشیاری مافی مرۆڤ بەرز بكەینەوە.”


