مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەری ئێران رایگەیاند “دەستپێكردنەوەی هێرشەكان لەلایەن “دوژمنەوە” ئەگەرێكی زۆر و بەهێزە،” دەشڵێت “پێویستە وڵاتەكەمان لە ئامادەكاری تەواو دابێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر هێرشێكی چاوەڕوانكراوی ئەمریكا.”
غوڵام حوسێن موحسنی ئێژەیی، سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەری ئێران، ئەمڕۆ سێشەممە، 21ـی نیسانی 2026 رایگەیاند ” دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە 40 رۆژ، دوژمن نەگەیشتە ئامانجەكانی،” باس لەوەش دەكات “راستە ئەوان گەورە پیاوانی ئێمەیان كوشت، بەڵام ئەوەی ئەوان دەیانویست بەدی نەهات و شكستی هێناوە، بۆیە زۆر زەحمەتە ئاوا بە ئاسانی واز بهێنن، بۆیە ئەگەری دەستپێكردنەوەی هێرشە دڕندانەكانیان زۆرە.”
ئێژەیی جەختی لەوەش كردەوە “ئەوەی تا ئێستا ئەم سەركەوتنەی ئێمەی مسۆگەر كردووە، ئیرادەی خەڵك بووەو بەو شێوەیەش بەردەوام دەبین.”


































































