مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
كۆشكی سپی لە راگەیاندراوێكی دا، دەستلەكاركێشانەوەی وەزیری كار ڕاگەیاند .
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 21ـی نیسانی 2026، كۆشكی سپی دەستلەكاركێشانەوەی “لۆری چاڤیز دێرمەر”ـی لە پۆستی وەزیری كار ڕاگەیاند.
دەستلەكاركێشانەوەكەی، لۆری چاڤیز دێرمەر دەبێتە سێیەم وەزیری ئەمریكی دوای “كریستی نۆیم” وەزیری ئاسایشی ناوخۆ و “پام بۆندی” وەزیری داد، كە لە ماوەی هەفتەكانی ڕابردوودا ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ جێبهێڵێت.
پێشتر ترەمپ لە مانگی ئازاردا، كریستی نۆیمی لە پۆستی وەزیری ئاسایشی ناوخۆ دوورخستەوە، و دوای كەمتر لە مانگێك “پام بۆندی” داواكاری گشتی لە پۆستی وەزیری داد لادا، ئەمەش لە نێوەندی بڵاوبوونەوەی ڕاپۆرتەكان سەبارەت بە هەڵسوكەوتی نەشیاو.
بەڕێوەبەری پەیوەندییەكانی كۆشكی سپی، ستێفن چێنگ لەسەر سەكۆی “X” نووسیویەتی: “وەزیری كار، ئیدارەكە جێدەهێڵێت بۆ وەرگرتنی پۆستێك لە كەرتی تایبەت، و ‘كیس سۆندرلینگ’ وەك وەزیری كار بە وەكالەت دەستبەكار دەبێت.”


































































