ئەژین غەفار-زاری کرمانجی
بەڕێوەبەری نشینگەی ئیدارەی سۆران، لە لێدوانێکی تایبەت بە زاری کرمانجی ئاشکرای کرد، زیاتر لە دوو هەزار حاڵەتی هاوسەرگیری لە نشینگەی سۆران تۆمار کراون کە تەنیا لایەنێکیان دانیشتووی هەرێمی کوردستانن و لەو ڕێگەیەوە كارتی نشینگەیان پێدراوە.
عومەر سدیق، بەڕێوەبەری نشینگەی سۆران بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند:” زیاتر لە ٢٠٠٠ کەیسی هاوسەرگیری تۆمارکراون کە لایەنێکیان خەڵکی هەرێمی کوردستانن و لایەنەکەی تر خەڵکی پارچەکانی تری کوردستان (سوری، ئێرانی، تورکی)ـین، لەو ڕێگەیەوە كارتی نشینگە ” ئیقامە “ـیان پێدراوە.


































































