بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئاکسیۆس، بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە جەی دی ڤانس جێگری سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران سەفەری ئیسلام ئاباد بکات و لەگەڵ شاندی ئێران تاوتوێی ڕێککەوتنێکی ئەگەری بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕەکە بکات.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بە سێ سەرچاوەی ئەمریکی کراوە، دوو سەرچاوە دەڵێن ڤانس بەیانی سێشەممە دەڕوات.
ئاکسیۆس هەروەها لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە کە پێدەچێت ستیڤ ویتتاکەر و جارێد کوشنەر، نوێنەری ترەمپیش بۆ ئەو دانوستانانە گەشت بۆ ئیسلام ئاباد بکەن.


































































