محەممەد مەحموود- سۆران :
بەهۆی زۆری باران بارینی ئەمساڵ له تەواوی قەزاکانی ئیدارەی سۆران بڕی باران بارین هەزار ملیمی تێپەڕاندووەو لە قەزای مێرگەسۆریش تێکڕای باران بارین لەمساڵدا گەیشتە 2 هەزار 102 ملیم.
مەقبیلا مزووری، بەرپرسی هۆبەی کەشناسی له بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی سۆران ئاماری باران بارینی 24 کاتژمێری ڕابردوو و تێکڕای باران بارینی ئەمساڵ و جیاوازی لە گەڵ ساڵی ڕابردوو خستەروو و بە پێی ئەو ئامارەش بێت لە 24 کاتژمێری ڕابردوو زۆرترین باران لە قەزاکانی چۆمان و سۆران باریووە، تێکڕای باران بارینی ئەمساڵیش لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران هەزار ملیمی تێپەڕاند.


































































