زاری كرمانجی-سۆران:
بە دەیان پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری قەزای سۆران لە بواری جێبەجێ كردنن، سەرۆكی شارەوانی سۆرانیش دەڵێت، تا ئێستا سەرما نەبۆتە هۆكار بۆ راگرتنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی سنوورەكەمان.
كاوە نەجیم، سەرۆكی شارەوانی سۆران بەزاری كرمانجی گووت: ” دەیان پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سنوورەكەمان ئەنجام دەدرێن لەوانە بەشێكیان بە كۆتا هاتوون و كاركردنیش لە هەندێ لەو پرۆژانە بەردەوامیان هەیە، گوژمەی تەرخانكراوە ئەو پڕۆژانە زیاتر لە 12 ملیار دینارە، زۆربەیان لەسەر بودجەی پەرەپێدانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران جێبەجێ دەكرێن”.
گووتیشی: ” ساڵانە لەگەڵ هاتنی وەرزی سەرما پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان رادەگیرین، بەڵام لە ئێستادا پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانمان بەردەوامیان هەیەو رانەگیراون”.