
مەسعود پزیشکیان سەرۆککۆماری ئێران، لە لێدوانێكیدا بۆ میدیاكانی وەڵاتەكەی هەڕەشە لە ئیسرائیل دەكات و دەڵێت دەبێ كارێكی وابكەین چیتر ئیسرائیل بوێری ئەوەی نەكات هێرش بكاتە سەر وڵاتە ئیسلامییەكان .
پزیشكیان گووتی ” تەواوی هەوڵی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ ئەوەیە ئاژاوە لەنێوان وڵاتانی ئیسلامیدا ساز بکەن، دەبێت کارێک بکەین کە ئیسرائیل بوێری ئەوەی نەبێت پەلاماری هیچ وڵاتێکی ئیسلامی بدات و ئەمەش بە یەکڕیزی و یەکگرتوویی دێتەدی.
رووی قسەكانی لە وڵاتانی ئیسلامی كرد و گووتی ” دەبێت وڵاتانی ئیسلامی هەوڵ بدەن پارێزگاری لە ئاشتەوایی و سەقامگیری بکەن”.


































































