محەمەد ئامۆكەیی- زاری كرمانجی:
دوای ئەوەی ژمارەیەك هاووڵاتی لە رێگەی زاری كرمانجی گلەی ئەوەیان هەبوو كە سیستەمی گرێبەستی ئەلیكترۆنی تایبەت بە كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران كارانیە لەسەر ئەم پرسە راگەیاندنی هاتووچۆ زانیاری دەخاتەڕوو.
مقەدەم محسین تەحسین، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران بەزاری كرمانجی راگەیاند” رۆژی پێنج شەممەی رابردوو ئەم سیستەمە كارانەبوو بەهۆی هەندێ گرفتی تەكنینكی، دوێنی یەكشممە نزیك نیوەڕۆ گرفتەكە چارەسەركرا، ئێستا ئەو كەسانەی مەبەستیانە گرێبەستی ئەلیكترۆنی ئەنجام بدەن دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكەمان بكەن”.
بەپێی بڕیارێكی وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان گرێبەستی ئەلیكترۆنی لە ئەمساڵەوە جێبەجێ كراوە و هەر كەسێك ئۆتۆمبێل لە پێشانگاكانی كڕین و فرۆشتن پێ بكات و دواتر بیەوێت بیخاتە سەر ناوی خۆی دەبێت ئەم گرێبەستەی هەبێت.g
