ئەژین غەفار-زاری کرمانجی
نوێنەرایەتیی ئامێدیی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە ڕێكەوتی ٢٠٢٦/٤/١٩ هاوكاریی خۆراكی و ناخۆراكی بە خێزانێكی زیانلێكەوتوو لە شێلادزێ پێشكەش كرد، كە بە هۆی لافاو زیانی زۆریان بەر كەوتبوو.
هاوکارییەکان پێکهاتبوون لە: سەبەتەی خۆراک، جلوبەرگ، بەتانی، کەرەستەی پاککەرەوە، پێداویستیی ناوماڵ (سۆبە و تەباخ).
لە کۆتای ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە کاتی پێویستدا هاوکارییە فریاگوزارییەکانی دەگەیەنێتە ناوخۆ و دەرەوەی هەرێمی کوردستان و بەردەوام لە ڕێگەی نوێنەرایەتییەکانیەوە، چاودێریی ڕەوشی بژێوی خەڵکی هەژار و زیانبەركەوتوو دەکات.


































































