ئادار عەبدوڵڵا – زاری کرمانجی
بەهۆی باران بارینی زۆر چەند مانگێک لەمەوبەر دیواری پاڵپشتی قوتابخانەى بەختیاری لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی قەزای ناوەندی سۆران ڕووخاو كار لەسەر نۆژەنكردنەوەی دەكرێت.
م. حەسەن محەمەد بەرێوبەری پەروەردەی قەزای ناوەندی سۆران بەزاری کرمانجی ڕاگەیاند “ سەبارەت بە رووخانی دیواری قوتابخانەی بەختیاری، دەرخستەیەکمان بۆی كردووە، تەنها رێکارەکانی جێبەجێکردن ماون بۆ ئەوەی دەست بە چاككردنەوەی بكرێت”.
ئاشكراشی دەكات: “نووسراوێکمان بۆ شارەوانی سۆران کردوە چاوەڕێی وەڵامین، سنووری دیواری قوتابخانەکە دیاری بکەن، ئەوکات ڕاستەوخۆ دەست بەچاككردنەوەی دەكرێت”.
ئاماژەی بەوەشدا: ” دوای تەواو كردنی ڕێكارەكان لەگەڵ تەرخان كردنی گوژمەیێک، دەست بە دروستکردنی دیواری قوتابخانەكە دەكەین.


































































