ئادار عەبدولڵا-زاری كرمانجی
دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، هێزی دەریایی وڵاتەکەی ڕێگری لە کەشتییەکی بارهەڵگری ئاڵای ئێران کردووە و دەستی بەسەردا گرتووە، نرخی نەوتی جیهانی بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.
بەپێی مالپەرێ جیهانی : bbc.com نرخی نەوتی خاوی برێنت بەڕێژەی 6% بەرزبووەوە و گەیشتە نزیکەی 96 دۆلار واتە (71 پاوەند) بۆ هەر بەرمیلێک، ئەمەش دابەزینی ڕۆژی هەینیی پێچەوانە کردەوە کاتێک ئێران ڕایگەیاند گەرووی هورمز “بەتەواوی دەکرێتەوە ” بۆ کەشتییە بازرگانییەکان تا ماوەی ئاگربەستەکە.
ڕۆژی شەممەی ڕابردوو ئێران ڕایگەیاند، جارێکی تر گەرووەکە دادەخەن و هەر کەشتییەک لێی نزیک ببێتەوە، دەکرێتە ئامانج.
ڕێڕەوی ئاوەکە گرنگییەکی سەرەکی هەیە چونکە بەزۆری نزیکەی ٢٠%ی نەوت و گازی سروشتی شل لە جیهاندا بەو گەرووە تێدەپەڕێت.
بازاڕەکانی وزە لە دوای هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل لە ٢٨ی شوباتەوە لە ئێرانەوە گۆڕانکارییەکی گەورەیان بەخۆوە بینیوە و تاران بە هەڕەشەی بە ئامانجگرتنی کەشتیوانی لە گەرووەکەدا وەڵامی دایەوە.
ترامپ ڕایگەیاندووە کە نوێنەرانی ڕۆژی دووشەممە لە پاکستان دەبن بۆ دانوستان. بەرپرسێکی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، جێگری سەرۆکی ئەمریکا جەی دی ڤانس سەرۆکایەتی شاندەکەی ئەمریکا دەکات.
بەڵام میدیای دەوڵەتی ئێران ڕایگەیاندووە، تاران “بۆ ئێستا هیچ پلانێکی نییە بۆ بەشداریکردن” لەو دانوستانانە، هەرچەندە تا ئێستا بەرپرسانی ئێران هەڵوێستی وڵاتەکەیان ڕوون نەکردۆتەوە.


































































