ئەژین غەفار-زاری کرمانجی
سەرۆکی وڵاتی بیلاڕووس بە ئەمریکا دەڵێت، بەهۆی سیاسەتەکانی ئەمریکاوە هەموو جیهانی ئیسلامیتان تووڕە کردووە، هۆشداریش دەدات، بەزووترین کات دۆخەکە هێور بکەنەوە
میدیای فەرمی ئێران، وتەکانی ئالێکساندر لوکاشینکۆ، سەرۆکی وڵاتی بیلاڕوس، بڵاو دەکاتەوە کە هۆشداری توند دەداتە ئەمریکا و دەڵێت، ئێوە هەموو جیهانی ئیسلامییتان تووڕە کردووە. ئەم خەڵکە ڕەقن و بە پێچەوانەی من و تۆ، دوودڵ نین لە مەترسی ژیانی خۆیان.
سەرۆکی وڵاتی بیلاڕووس دەشڵێت، ئەوان ژیانی خۆیان بەخت دەکەن بۆ بەرگری کردن لە بەهاکانیان. ئێوە ئەوانتان تووڕە کرد، ئێستا دەبێت بە زووترین کات بارودۆخەکە هێور بکەنەوە، چاکسازی بکەن، سازش بکەن و لەگەڵیان ڕێکبکەون.


































































