ئەژین غەفار-زاری کرمانجی
سەرچاوەیەک ئاشکرای دەکات، هاونیشتمانیێک لە شاری سەقزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تۆمەتی سیخوڕی لە لایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە دەستگیر کراوە
کۆڵبەرنیوز، بڵاویکردووەتەوە سەحەر مەهدی تەمەن ٣٢ ساڵ، هاونیشتمانیێکی دانیشتووی شاری سەقزە و لەلایەن هێزە هەواڵگرییەکانەوە دەستگیرکراوە. هاووکات گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار بە تۆمەتی سیخوڕی.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ـی نیسانی ٢٠٢٦، دوای هەڵکوتانە سەر ماڵی خێزانەکەی لە سەقز، سەحەر مەهدی بەبێ فەرمانی دادوەری دەستگیرکراوە و گواستراوەتەوە بۆ یەکێک لە ناوەندە ئەمنییەکان و تا ئێستاش بێسەروشوێنە.


































































