
بەپیی زانیارییە بڵاو كراوەكان ئەمڕۆ 12 دەستگیر كراوی هێرشەكەی سەر هوتێل لالەزار ئازاد دەكرێن.
لە نێو ئەو ناوانەی كە بریارە ئەمڕۆ ئازاد بكرێت موحسین خۆشناو، پاسهوانی تایبەتی لاهور شێخ جهنگی هەیە لەگەڵ 11 دهستگیركراوی دیكه.
درەنگانی شەوی پێنجشەممە 21ـی ئابی 2025، هێزێکی زۆری یەکێتی کە پێکهاتبوون لە (کۆماندۆ، ئاسایش و دژەتیرۆر) بەرەو لالەزار شوێنی نیشتەجێبوونی لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل جوڵەی پێ کرا و چواردەوری شوێنەکەیان گەمارۆ دا.
بەرەبەیانی هەینی 22ـی ئابی 2025، شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزەکانی یەکێتی و هێزی دووپشکی سەر بە لاهور شێخ جەنگی ڕوویدا، دوای ڕووبەڕووبوونەوەیەکی توندی چەکداری کە بۆماوەی چەند کاتژمێرێک بەردەوام بوو، لە ئەنجامدا سێ ئەندامی هێزەکانی یەکێتی کوژراون و 19ـی دیکەش بریندار بوون، هەروەها لاهور شێخ جەنگی و پۆڵادی براشی دەستگیر کران.

دوو گەنجی سنووری ئیدارەیە سەربەخۆی سۆرانیش لەم شەڕۆ پیكدانانە گیانیان لە دەستدا































































