ئەژین غەفار-زاری کرمانجی
لە ڕاگەیاندراوێکدا، ئیدارەی سەربەخۆی سۆران هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە لە مەترسییەکانی هەورەتریشقە و ڕێنماییەکانی خۆپاراستنی خستەڕوو
بە گوێرەی ڕاگەیاندراوەکە، ئیدارەی سەرەبەخۆی ڕێنمایی هاووڵاتییان دەکات تا:
١- لە کاتی بروسکە و هەورەتریشقە دەستبەجێ مۆبایلەکانتان دابخەن.
٢-ئەگەر لەژێر یان نزیکی دارێکی بەرز بوویت، بەخێرایی لێی دوور بکەوە.
٣-لە نزیکی ستوونەکانی کارەبا، تەلەفۆن و تاوەرەکانی پەیوەندی مەوەستە.
٤-لە شوێنی بەرز مەوەستە.
٥-لە ناوچە کشتوکاڵییەکان دوور بکەوە.
٦-لە کەرەستە، ئامێری ئاسنین، پەرژین و هەر جۆرە کانزایێکی تری دوور بکەوە
٧-لە لێواری ڕووبار و ئاو و چەم و شوێنی تەڕ دوور بکەوە
٨-لە کاتی هەورەتریشقە و بروسکە، ئامێرە کارەباییەکان لە دەرەوەی ماڵ بەکارمەهێنە.
٩-بەخێزایی ئەنتێنی (ئەریەلی) ئۆتۆمبێلەکەت داگرە
١٠-ئەگەر لەنێو ئۆتۆمبێل دابوویت، هەر لەوێ بمێنەوە، چونکە جەستەی ئۆتۆمبێلەکە دەتپارێزێت.































































