
فازڵ میرانی بەرپرسی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان لە دیمانەیەكی تەلەفزیۆنی رایگەیاند: پارتی حزبی سەفەقات نییە و حزبێكی نەتەوەییە، بۆیە ململانێ لەسەر كاری نەتەوەیی دەكات و مەترسی لەسەر لە دەستكەوتەكانی كوردستان هەیە.
لە دیمانەكەدا كە لە كوردستان 24 بڵاو كرایەوە، لە بارەی پۆستی سەرۆككۆماری عێراقیش میرانی گووتی” پۆستی سەرۆك كۆمار بۆ كێ بووە یان حزبێك چۆن بە سەفەقات كار دەكات، پارتی بەمەوە قەلس نابێت، لەبەر ئەوەی پارتی سیاسەت دەكات و پرسی نەتەوەیی و دەستكەوتەكانی كوردستانی لا گرنگە”.
لەسەر دۆخی كەركووكیش فازیل میرانی گووتی ” ئەوەی لە كەركووك روویدا هەڵەی هەموومان بوو كە نەمانتوانی بە یەك لیست بەشداری لە هەڵبژاردن بكەین، هەرچەندە دژی ئەوە نین كە پێكهاتەكانی تر پۆستیان پێ بدرێت، بەڵام دەبوو پارێزگاری كەركووك لای كورد بێت”.
فازڵ میرانی بەرپرسی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان زیاتر روونیكردەوە ” پارتی خاككڕە و رێگڕە لە خاكفرۆشی و ئێمە پارێزەری خاكین.


































































