
مایک واڵتز، باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕایگەیاند” تێکشکاندنی ئەم جۆرە ژێرخانانە لە ئەگەری ڕوودانی جەنگدا، بە هیچ شێوەیەک بە “تاوانی جەنگ” هەژمار ناکرێت، بەڵکو هەنگاوێکە بۆ ناچارکردنی تاران تا مەرجەکانی واشنتن قبووڵ بکات.”
واڵتز لە وەڵامی ئەو ڕەخنانەی دەڵێن لێدانی شوێنی مەدەنی نایاساییە، ئاماژەی بەوە کرد کە کۆماری ئیسلامیی ئێران “مێژوویەکی دوورودێژی لە بەکارهێنانی شوێنە مەدەنییەکان بۆ مەرامی سەربازی هەیە”.
بە وتەی ئەو، تاران دامەزراوە سەربازییەکانی لەناو نەخۆشخانە و قوتابخانەکاندا دەشارێتەوە، هەر بۆیە پێکانی ئەو ئامانجانە لە یاساکانی جەنگی وشکانیدا بە کارێکی “قبووڵکراو” دادەنرێت.
سەبارەت بە کاریگەریی ئەو هێرشانە لەسەر ژیانی خەڵکی مەدەنی، باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان هێرشە درۆنی و مووشەکییەکانی تارانی بە بیر هێنایەوە کە پێشتر هوتێل و ناوچە گەشتیارییەکانی ناوچەی کەنداویان کردووەتە ئامانج. واشنتن پێیوایە کاتێک ئێران ژێرخانی مەدەنی بۆ لۆجستی سەربازی بەکاردەهێنێت، چیتر ناتوانێت پەنا بۆ پارێزبەندییە یاساییەکان ببات.


































































