ڕائیب زراری -مێرگەسۆر:
بەڕێوەبەرایەتی چاككردنەوە و پاراستنی ڕێگەوبانی مێرگەسۆر بڵاوی كردەوە، تیمەكانمان بەردەوامن لە كاركردن، لەوانەش خاوێنكردنەوەی ڕێگە سەرەكییەكان لە قوڕ و لیتە و پارچە بەرد و شاخی داڕمان لە ڕێگای سەرەكی مێرگەسۆر- سۆران، ڕێگەی سەرەكی لێلوك- بەڕۆژ – بۆكران، هەروەها ڕێكخستنەوەی ڕێگای سەرەكی مەیدانۆكا – شیوەتوو- زەرگەتە، هەروەها ڕێگای سەرەكی شكەوتووا – شێتنە – شێخان لە سنوری قەزای مێرگەسۆر.


































































