بەرپرسێکی باڵای سەربازی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئەگەر ئاگربەست و دانوستانەکان شکست بهێنن، تاران ڕووبەڕووی لێدانێکی سەخت دەبێتەوە. سوپای ئیسرائیل و ئەمریکا لە هەماهەنگی تەواودان بۆ ئەگەری شکستهێنانی ئاگربەست لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا.
بۆ ئەم مەبەستە، تەلئەبیب لیستی ئامانجەکانی نوێ کردووەتەوە و وێستگەکانی وزەی خستووەتە پێشینەی کارەکانی. ئەم بەرپرسە بۆ ڕۆژنامەی “مەعاریف” ئاشکرای کردووە کە لێدانەکە کەموێنە دەبێت و زیانی گەورە بە ژێرخانی ئێران دەگەیەنێت.
ئیسرائیل پێیوایە ئێران لە دۆخێکی لاوازدایە و ئابوورییەکەی داڕماوە. ئامارەکان دەریدەخەن تەنها لە چل ڕۆژدا، زیاتر لە ٣٧ هەزار بۆمب و مووشەک بەسەر ئێراندا بارێندراون کە توانا سەربازییەکانی ئەو وڵاتەیان بەتەواوی کەم کردووەتەوە.


































































