نووری مالیکی بە توندی ڕەتیدەکاتەوە لە کاندیدبوونی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران بکشێتەوە، بەوهۆیەشەوە کۆبوونەوەی لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ ڕۆژی دووشەممە دواخرا، چونکە هێشتا لایەنە شیعەکان لەسەر کاندیدێکی هاوبەش نەگەیشتوونەتە هیچ ڕێککەوتنێکی کۆتایی.
سەرچاوەکان باس لە تووڕەیی مالیکی دەکەن بەرامبەر هەوڵەکان بۆ کاندیدکردنی باسم بەدری، هاوکات سوودانیش لە هەوڵی پاراستنی پێگەی خۆیدایە؛ ئەم ناکۆکییە قووڵانە وایکردووە دیاریکردنی کاندیدێکی نوێ لەم قۆناغەدا ببێتە کارێکی زۆر ئەستەم و ئاڵۆز بۆ لایەنەکان.
لەلایەکی دیکەوە، ئێران لە ڕێگەی ئیسماعیل قائانییەوە هەوڵی یەکخستنەوەی ناوماڵی شیعە دەدات، لە کاتێکدا ئەمریکا دژایەتی هەر کاندیدێک دەکات کە سەر بە بەرەی مقاوەمە بێت؛ ئەم ململانێ نێودەوڵەتییانە زیاتر دۆخی سیاسی عێراقیان بەرەو بنبەست و ناڕوونی بردووە.


































































