دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە پلتفۆرمی ترووس سۆشیال لە پەیامێکی تووند و هەڕەشەئامێزدا ئێرانی بە پێشێلکردنی “ڕێککەوتنی ئاگربەست” تۆمەتبار کرد و ڕایگەیاند؛ ئیتر کاتی نەرمونیانی بەرامبەر تاران کۆتایی هاتووە.
ترەمپ ڕایگەیاند، دوێنێ ئێران لە گەرووی هورمز تەقەی لە کەشتییە بارهەڵگرەکانی فەرەنسا و بەریتانیا کردووە، ئەمەش بە پێشێلکارییەکی گەورەی ئاگربەست ناوبرد.
بڕیارە سبەی ئێوارە نوێنەرانی ئەمریکا بۆ ئەنجامدانی دانوستان بگەنە ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان.
ترەمپ دەڵێت، داخستنی گەرووی هورمز لە سوودی ئەمریکایە و ئێران خۆی ڕۆژانە 500ملیۆن دۆلار زیان دەکات، لە کاتێکدا کەشتییەکانی ئەمریکا ڕوویان لە بەندەرەکانی تەکساس و ئەلاسکا کردووە.
سەرۆکی ئەمریکا هۆشداریی دا ئەگەر ئێران ڕێککەوتنە پێشنیارکراوەکە قبوڵ نەکات، سوپای ئەمریکا “تەواوی وێستگەکانی کارەبا و هەموو پردەکانی ناو ئێران” تێکدەشکێنێت.
ترەمپ گوتیشی: کاتی “پیاوە باشەکە” کۆتایی هات و چیتر نەرمونیانی نانوێنم


































































