زارى كرمانجي :
دەستەی داواكانی موڵكداریی عێراق لەهەرێمی كوردستان بڕی سێ ملیار دینار بەسەر ئەوكەسانەدا دابەشدەكات كە زیانلێكەوتوی دەستی ڕژێمی بەعسن.
تارا ئەنوەر قەرەداغی بەڕێوەبەری گشتی لەدەستەی داواكانی موڵكداریی دەڵێ: ” لەئەنجامی هەوڵەكانی دەستەی داواكانی موڵكداری بەسەرۆكایەتی سەرۆكی دەستە دادوەر عەلا جەواد ساعدی بەخۆشحاڵییەوە جارێكی دیكە بڕێك پارە بەسەر زەرەرمەندانی دەستی ڕژێمی بەعس دابەشدەكرێت”.
تارا ئەوەش دەڵێ: “ئەو پارەیە ئەوكەسانە دەگرێتەوە كە داواكارییان پێشكەشی دەستەكەمان كردوەو لە لیژنەی دادوەری دەستەكەمان پلەی كۆتایی وەرگرتوە، بڕیاری دابەشكردنی ئەو بڕە پارەیە دراوە”.
قەرەداغی ئاگاداری هاووڵاتییان دەكاتەوە و دەڵێ:” هاوڵاتییان ئاگاداردەكەینەوە كە پێشتریش پرۆسەی خەرجكردنی ئەو بڕە پارەیە بۆ زیانلیكەوتوان هەبوەو بەردەوامیش دەبێت و لەپرۆسەی ئەمجارەدا 500 كەس سودمەند دەبن، بڕی پارەكەش 3 ملیار دینارە”.