شەهلا سۆفی – زاری کرمانجی:
کۆمپانیای OpenAI پەردەی لەسەر مۆدێلێکی AI لادا کە سوود لە زانیارییە گەشەسەندووەکانی بایۆلۆجی و تواناکانی توێژینەوەی زانستی وەردەگرێت بۆ قووڵکردنەوەی هەوڵەکانی لە زانستە ژیانییەکان.
مۆدێلی GPT-Rosalind کە بە ناوی زانای بەریتانی سەدەی بیستەم ڕۆزالیند فرانکلین ناونراوە، بۆ پشتگیریکردنی توێژینەوە لە بایۆکیمیا، دۆزینەوەی دەرمان و پزیشکی وەرگێڕان (گۆڕینی دۆزینەوە زانستییەکان لە تاقیگەدا بۆ چارەسەر و دەرمانی بەکارهێنراو) داڕێژراوە.


































































