مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
سەرۆكی فەرەنسا لە راگەیاندراوێكدا ئاشكرای دەكات كە سەربازێكی فەرەنسی بە هۆی هێرشێكەوە لە باشووری لوبنان كوژراوە و ئاماژە بەوەش دەكات كە حزبوڵا بەرپرسی هێرشەكە بووە.
ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا رایگەیاند “سەربازێكی فەرەنسی كە بەشێك بوو لە هێزە نێودەوڵەتییەكان و لە باشووری لوبنان جێگیر كرابوون، كوژراوە و بەڵگەكان ئەوە دەردەخەن كە گروپی چەكداری حزبوڵا بەرپرسیار بووە لە هێرشەكە.”
هیزەكانی یونیفیلی فەرەنسا دوێنێ شەممە 18ـی نیسان لە كاتی پاككردنەوەی تەقەمەنییەكاندا كرانە ئامانج و جگە لە كوژرانی ئەو سەربازە، سێ سەربازی دیكەش بریندار بوون.
ماكرۆن لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس نووسیویەتی “داوام لە حكومەتی لوبنان كرد بەرامبەر تاوانبارنی ئەم ڕووداوە هەنگاو بگرنە بەر.”


































































