زاری كرمانجی-دیانا
خاوەن دوكانێكی مریشك فرۆشی لە ناحیەی دیانا سەربە قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: “لە ئێستادا نرخی مریشكی زیندوو بە بەراورد بە چەند ڕۆژی ڕابردوو ڕوو لە دابەزینە.
عەبدی شێروانی خاوەن دوكانی مریشك فرۆشی لە ناحیەی دیانا، سنووری قەزای ناوەندی سۆران گووتیشی : ” ئەمڕۆ یەكشەممە 19ی نیسانی 2026 نرخی كیلۆیەك مریشكی زیندوو بۆ خوار 2 هەزار و 750 دینار دابەزیووە، لە كاتێكدا لە دوو ڕۆژی ڕابردوو كیلۆی بۆ 3 هەزار دینار نزیك ببووەوە.
ئەو مریشك فرۆشە دەشڵێت : “تا مریشكی زیندوو ڕوو لە دابەزین بێت، بازاڕی ئێمە خۆشتر دەبێت، چونكە خواستی زیاتر هاووڵاتییانی لەسەر دەبێت.


































































