ئەژین غەفار-زاری کرمانجی
ئاساف، سیناتۆری ئەمریکی، ڕایگەیاند شەڕی ئەمریکا لەگەڵ ئێران کاریگەرییەکی نەرێنی گەورەی لەسەر پێگە و متمانەی وڵاتەکەی لە جیهاندا هەبووە.
بە وتەی ئەو، لە ماوەی ئەم جەنگەدا ١٣ سەربازی ئەمریکی کوژراون و سەدان کەس بریندار بوون. هاوکات هەزاران هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەست داوە.
ئەم سیناتۆرە ئاماژەی بەوە دا کەلوپەلی سەربازی ئەمریکا تێکشکاوە و جێگرتنەوەیان چەندین ساڵ دەخایەنێت، هەروەها بەرزبوونەوەی هەڵئاوسان لە ناوخۆدا زیانی گەورەی بە ئابووری ئەمریکا گەیاندووە.
لە هەمان کاتدا، ئاساف دەڵێت مووشەک و فڕۆکە بێفڕۆکەوانییەکانی ئێران بە سەلامەتی ماونەتەوە و ڕژێمی علی خامنهای هێشتا لە سەر دەسەڵاتە، بەبێ ئەوەی گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی ڕووبدات.
ئەو دەشڵێت، توانای ئێران بۆ تێکدان و دابینکردنی وزەی جیهان هەر بەردەوامە و یەدەگی یۆرانیۆمی وڵاتەکە هێشتا پارێزراوە.
ئاساف هۆشداری دا کە ئەم بارودۆخە زیانی گەورەی بە متمانە و پێگەی ئەمریکا لە ئاستی نێودەوڵەتی گەیاندووە.


































































