د. مەقسود ئیسماعیل
پزیشكی پسپۆری ئێسك و شكان و نەشتەرگەری گشتی
نونێلی ئانیشك ئەم نەخۆشی یە لە ئەنجامی هەلسوکەوتێک کە پالەپەستۆ بخاتە سەر هەستەدەمارەکانی ئانیشک ئەم پەستانەش دەبێتە هۆی بێزاربونی دەماری زەند چونکە ئەودەمارە لە دیوی پشتەوە واتە لە بنەوەی ئێسکی ئانیشک کە تێپەردەبێت ئەو دەمارە کە بە بۆشایی یەکی تەسک رەت دەبێ پێی دەلێن تونێلی ئانیشک کە دەرکەوێتە بەشی لای ژوورەوەی ئانیشک لەو کاتەی کە دەمارەکە پەستانی دەکەوێتە سەر وادەکات نیشانەکانی لە باسک و دەست بەدیاربکەوێ.
هۆکارەکانی:
لەکاتی جەمانەوەی ئانیشک بۆ ماوەی چەند جارەک وەک تەلەفۆن کردن یان لەکاتی نوستن ئانیشک بچەمێتەوە بۆ ماوەیەکی درێژ
نیشانەکان
سربوون و تەزین و لەرزین بە تایبەتی لە پەنچەکانی بچوکی دەست و پەنجەی تەنیشتی واتە پەنجەی ئەلقە وە شتگرتنی پەنجەکان لاواز دەبێت دەست قورس و گران دەبێت وە ئازار لە دیوی ژوورەوەی ئانیشک لە کۆتا قۆناغەکانی ماسولکەکانی دەست لاواز دەبن بەلام پەنجەکانی چوارو پێنج لە دەست تووشی چەمانەوەو وەک چرنوک دەبنەوە .
ناسینەوە:
پشکنین بە دەست لە ئاستی ئانیشک
هێلکاری بۆ دەمارەکە بکرێت
تیشک ئەشیعە بۆ ئێسکی ئانیشک ئەگەر هەر گیروگرفتی هەبێت.
چارەسەر:
سەرەتا دورکەوتنەوە لە چەمانەوەی ئانیشک بۆماوەیەکی درێژ هەروەها دانانی پالپشت لە شەوانە کە ئانیشک بەراستی رابگیرێ هەروەها دەرمانی ئازارشکێن بەکاربێت بۆ ئازارەکە هەروەها چارەسەری سروشتی بۆ بکرێ، بەڵام ئەگەر بەو چارەسەرانە باش نەبوو پێویست بە نەشتەرگەری دەکات بۆ لابردنی پالەپەستۆیەکە لەسەر دەمارەکە یان گواستنەوەی دەمارەکە بۆ بەشی سەرووی خۆی بەلام هەندێک جار پێویستی بە بڕینی بەشی خوارەوەی ئێسکی قۆل دەبێت لە دیوی ژوورەوە بەلام هەندێک جارە کارەکە پێویستی بە فریاگوزاری خێرا هەیە بەتایبەیت لەکاتی بەردوام لاوازبوونی دەست ولاوازبوونی ماسولکەکە یان گیرانی توندی دەمارەکەو لاوازبوونی.


































































