زاری کرمانجی – سۆران :
پڕۆسەی دابەشکردنی نەوت لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ماوەیەکە ستی تێکەوتووە ، بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی ئیدارەی سۆرانیش دەڵێت ” هەفتەی داهاتوو لە سەنتەری قەزای ناوەندی سۆران نەوت دابەشدەکرێت.
ئەمیر سەلیم، بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند” پڕۆسەی دابەشکردنی نەوت لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران سەرەتا زۆر بەخێرای بەڕێووەدەچوو ،بەڵام بەهۆی کەمی نەوتی پێویست لەکۆگاکان ئێستا ئەو پڕۆسەیە کەمێک خاوبۆتەوە.
زیاتر گووتی” لەسەر بابەتی نەوت بەدواداچوونمان کردووەو نەوتێکی زۆر هاتووە بۆ کۆگاکان و هەفتەی داهاتوو لەسەنتەری قەزای ناوەندی سۆران نەوت دابەشدەکرێت، لەگەڵ ئەوەی ژمارەی دانیشتووانی سەنتەری قەزای ناوەندی سۆران بەراورد بەقەزاکانی تر زۆر زیاترە، هەوڵەکانمان دەخەینەگەڕ بۆ ئەوەی لەماوەیەکی کەم تەواوی دانیشتووانی قەزای ناوەندی سۆران بەشەنەوتی خۆیان وەربگرن بەتەواوی ناحیەو گوندەکانیەوە.