زاری كرمانجی-خەلیفان
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران بڵاوی كردەوە: ” لەلایەن ڕێپێدراوی هاتووچۆ فەرمان سوار ڕەسول، ئاگادار كراینەوە لە هەبوونی ڕووداوێکی ھاتووچۆ لە جۆری پێكدادانی ئۆتۆمبێلی جۆری (ترێلە ڤاڵڤۆ و تڕێلە ئەکترۆس) لە ڕێگای خەلیفان- ئاڵانە”.
ئەوەش ئاشكراكراوە: ” ئەنجامی رووداوەکە دوو کەس برینداربوون و زیانی زۆری ماددیشی لێكەوتەوە”.
داواكاریشن لە شوفێران، پابەندی رێنماییەکانی هاتووچۆبن، لە پێناو پاراستنی سەرو ماڵی خۆیان هاووڵاتییان.


































































