نووسینی : کرێکار قادر ڕوستایی
نووسەر و شارەزا لەبواری چارەسەری پزیشکی تەواوکاری
لیژنەی پزیشکی ڕووەکی یەکێتی ئەوروپا، هۆشداری دەدات و دەڵێت: منداڵان دەتوانن چای ڕووەکی بخۆنەوە بەڵام لە تەمەنی دوازدە ساڵیەوە.
لە هەندێک وڵاتدا، وە لەکوردستانی خۆشمان بۆتە نەریتێک، دایکان و باوکان هەندێک جار لە تەمەنی چوار ساڵییەوە چا بە منداڵەکانیان دەدەن، بەتایبەتی چای گژوگیا پزیشکیەکان، بەڵام لێژنەی تەندروستی یەکێتی ئەوروپا دەڵێت: واباشتر و سەلامەتتر و تەندروستترە، لە تەمەنی دوازدە ساڵیەوە ڕووەکی گیایی وەک چا ئامادە بکرێت و بدرێت بە منداڵ بەڵام دەبێ بەشارەزایی و بەڕاوێژکردن بە پزیشکی پسپۆڕی دەرمانی گیایی و کەسانی شارەزا لەبواری دەرمانی گیایی بەکاربێت، ئینجا بۆ چارەسەری بێت یان بۆ خواردنەویەکی ئاسایی.
یەکێتی ئەوروپا پشکنینی سەلامەتی دەرمانی گیایی بۆ منداڵان دەکات، ئەنجامەکانی هەڵسەنگاندنەکە ئەوەیان دەرخست کە ئەو خۆراکانەی لەسەر بنەمای ڕووەکی چارەسەری پێدەکرێت و لەلایەن خێزانەکانەوە بەدەست دەهێنرێن بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی مانای ئەوە نییە کە سەلامەتن بۆ منداڵان، بەڵکو لێرەدا فێر دەبین دەربارەی ئەوەی کە دایک و باوک دەبێت گرنگی پێبدات بۆ سەلامەتی و تەندروستی منداڵەکانیان.
دەرمانی ڕووەکی لەماڵەوە لە سروشتەوە دێت و لەسەر پێکهاتەکانی درەخت و دەوەن و ڕەگ و گەڵا و گوڵ دامەزراوە. دەرمانە ڕووەکییەکان بەگشتی لەلایەن جەستەی مرۆڤەوە بە باشی قبوڵ دەکرێن و کاریگەرییە لاوەکییەکانیان کەمن.
بەڵام نابێت دایک و باوک، لەخۆیانەوە وەک چارەسەری ڕووەکی پزیشکی بیدەن بەمنداڵەکانیان، دەبێ، لەپێشدا سەردانی پزیشکی منداڵان بکەن، پشکنینیان بۆ بکرێت بۆ دیاری کردنی جۆری نەخۆشیەکەی، ئینجا دەبێت، سەردانی پزیشکی پسپۆڕی دەرمانی گیایی بکەن، یان سەردانی کەسانی شارەزا بکەن لەبواری دەرمانی گیایی، ئەگەر کەسانێک بەنەشارەزایی و بەکاری بێنن بۆ منداڵەکانیان بەدڵنیایەوە زەرەروزیانی زۆر دەبێ و تەندروستی منداڵەکە دەکەوێتە مەترسیەوە. بۆیە خۆتان بەدوور بگرن، لەعەتارو بەهارات فرۆشەکان، یان کەسانێک کەوا شارەزانین و لێی نازانن.
بۆ نموونە زۆر جار دایکان و باوکان دەرمانی گیایی داوا دەکەن، لەڕێگەی سۆشیال میدیا، یان لە عەتار و بەهارات فرۆشەکان دەیکڕن، بەبێ بیرکردنەوە، ئایا سەلامەتە لەڕێگەی سۆشیال میدیا بیکڕن؟ یان لەعەتارەکان و بەهارات فرۆشەکان بیکڕن؟ یان کەسانێک تازە دەستیان بەو کارەکردوە، بەتەواوەتی لێی شارەزانین و لێی نازانن؟ دەبێ هۆشیار بن و ئاگاداربن ئەوەی دەیکڕن دەرمانە و بۆ چارەسەری منداڵ بەکاری دێنن، وا حاڵی نەبن بڵێیت ڕووەکی پزیشکی سروشتیە و زەرەرو زیانی نابێت، دڵنیابە بەنەشارەزایی بەکاری بێنن و لەعەتارو بەهارات فرۆشەکان داوای بکەن یان لەکەسانێک بیکڕن شارەزای بواری چارەسەر بە دەرمانی گیایی نەبێت یان لەخۆتانەوە بە نەشارەزایی بەکاری بێنن، دڵنیابن ژیانی منداڵ دەکەوێتە مەترسیەوە، بۆیە دەبێت بچنە لای پزیشکی پسپۆڕ و کەسانی شارەزا لەبواری دەرمانی گیایی، ئینجا بەڕاوڕێژو ڕێنمایی پزیشکی پسپۆڕ وکەسانی شارەزا لەبواری دەرمانی گیایی بەکاری بێنن، نەوەک بکەونە ژێر کاریگەری ڕیکلامی سۆشیال میدیا و تیڤی و ڕاگەیاندنەکان. خۆتان بەدوور بگرن لەڕیکلامی سۆشیال میدیا و ڕاگەیاندن بەهەموو جۆرەکانیەوە، داوا دەرمانی گیایی مەکەن لەڕیگەی ریکلام.
دیراسە و لێکۆڵینەوەیەک کراوە لەسەر زیاتر لە ٤٠٠ دایک و باوک ئەنجامدراوە، لە ئەڵمانیا لەسەر ئەوەی ئایا دەرمانی ڕووەکی بە منداڵەکانیان بدەن یاخود نا، لە ئەنجامدا ٨٥٪ی منداڵان چارەسەر بە ڕووەکی پزیشکیان وەرگرتووە.
بە پێی هەڵسەنگاندنی لێژنەی بەرهەمە دەرمانییەکانی ڕووەکی یەکێتی ئەوروپا (HMBC) ، بەکارهێنانی بێ جیاوازی دەرمانی ڕووەکی لەلایەن منداڵانەوە لەوانەیە مەترسیدار بێت، سەرەڕای ئەوەی لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیاوە ڕێگەی پێدراوە، و بەپێی ڕاپۆرتەکە هیچ ڕووەکێکی پزیشکی گونجاو نییە بۆ منداڵانی هەموو تەمەنەکان. لیژنەکە پێشنیاری ئەوە ناکات کە بەچا بە منداڵانی خوار تەمەن چوار ساڵ بدرێت، لە کاتێکدا دەڵێت منداڵان دەتوانن چا بخۆنەوە بەڵام لە تەمەنی ۱۲ ساڵیەوە.
لێژنەی تەندروستی یەکێتی ئەوروپا ڕەخنە لەو دایک و باوکانە دەگرێت کە دەرمانی ڕووەکی بە منداڵەکانیان دەدەن، ئاماژە بە کاریگەرییەکانی ئەم ڕووەکی پزیشکییە دەکات کە دەکرێت ببێتە هۆی هەستیاری و لەوانەیە سیستەمی بەرگری منداڵان زۆر بێ هێز بکات یان بەهێز بکات تا ئەو ئاستەی دەرمانەکانی دیکە کاریگەری لەسەر منداڵەکانیان لەدەست دەدەن.
هەروەها هۆشداری زیاتر دەدات لەوەی کە منداڵانی خوار تەمەن ١٢ ساڵ ڕووەکی پزیشکی وەک دەرمان بەکاربێت بۆیان، دەڵێت دەبێ دایکان و باوکان پزیشکی منداڵان ئاگادار بکەنەوە دەربارەی جۆری ڕووەکە پزیشیکیەکە بەتایبەت پزیشکی پسپۆڕی دەرمانی گیایی و کەسانی شارەزا لەبواری دەرمانی گیایی، تا بەشێوازێکی تەندروست و سەلامەت بەچاودێری و ڕێنمایی ئەوان چارەسەر لە ماڵەوە بە منداڵەکانیان بدەن و داوایان لێبکەن زانیاری تەواویان پێ بدەن دەربارەی ئەوەی ئایا گونجاوە ئەو ڕووەکە پزیشکیە، یان ئەو دەرمانە گیاییە بۆ منداڵەکانیان، چۆن بەچ شێوازێک تەندروست و سەلامەتە.
لەکۆتایدا دەڵێم: دایک و باوکان، لەخۆتانەوە هیچ گژوگیا، ڕووەک، دەرمانی گیایی پزیشکی لەخۆتانەوە بەبێ شارەزایی بەهەڕەمەکی ئامادەمەکەن وەک چارەسەر بیدەن بە منداڵەکانتان، یان لەڕێگەی ڕیکلامی سۆشیال میدیا و ڕاگەیاندن، یان کەسانی کەم ئەزموون و نەشارەزا لەبواری چارەسەر بەدەرمانی گیایی یان بەهارات فرۆش و عەتارەکان، داوای کڕینی دەرمانی گیایی مەکەن لێیان، چونکە بەدڵنیایی ژیانی منداڵەکەت دەکەوێتە مەترسیەوە، دەبێ سەردانی پزیشکی پسۆڕی دەرمانی گیایی و کەسانی شارەزا و خاوەن ئەزموون و خوێندەوار بکەیت، لەژێر ڕێنمایی و چاودێری ئەوان دەرمانی گیایی بدەن بەمنداڵەکانتان.


































































