رۆژی ١٥ی نیسان لە دیمەشق ئەحمەد شەرع و مەزڵوم عەبدی و دوو وەفدی هاوبەشی هەردوولا کۆبوونەوە لەسەر چەند خاڵێکی ئابوری و سەربازی وئیداری رێککەوتن.

بە پێی ئەو رێککەوتنە کە لە ٥ مادە پێکهاتووە بەناوی رێککەوتنی دیمەشق بۆ ئاشتی وهاریکاری، تیایدا هاتووە” ریژەی لەسەدا ٤٠ی داهاتەکانی ناوچەکانی بەڕێوەبەڕی خۆسەر دەدرێت بە رۆژئاوای کوردستان بە مەبەستی گەشەسەندنی و خزمەتگوزراییەکان لە ناوچەکاندا”.
لە مادەیەکیتر هاتووە کە هێزەکانی سوریای دیموکرات(هەسەدە) بەم پێکهاتەی ئێستاوە دەچنە ناو وەزارەتی بەرگری کۆماری عەرەبی سوریاوە.
هەروەها هاتووە” فەرمانبەرانی رۆژئاوای کوردستان جیگیردەکرێن لەناو پەیکەری ئیداری دەوڵەتدا لەژێر حوکمی لامەرکەزییەتی ئیداری”.
بە گوێرەی رێککەوتنەکە” مووچەی فەرمانبەرانی رۆژئاوای کوردستان لەگەڵ مووچەی فەرمانبەرانی حکومەتی ناوەندی رێکدەخرێت”.
لە کۆتا مادەدا کە تایبەتە بە بەشداری کورد لە وەزارەتەکاندا بڕیار دراوە کە پیکهاتەی کورد لەسەرجەم وەزارەت و دامەزراوە حکومییەکانی سوریادا بەشداری پێدەکرێن کە ئەمەش رەنگدانەوەی هەمەجۆرەی نیشتمانییەوە بەشداری دەکەن لەسەر جەم بڕیارەکاندا لە گشت ئاستێکدا.
ئەم رێککەوتنە واژۆی هەر یەکلا ئەحمەد شەرع سەرۆکی سوریا و مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکراتی لەسەرە.


































































