ڕۆژنامه‌ی “مه‌عاریف”ی ئیسرائیلی لەسەر زاری به‌رپرسێكی وڵاته‌كه‌ی راپۆڕتە هەواڵێكی بڵاوی كردووه و ئاماژەی بەوە داوە” سوپای ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا له‌و په‌ڕی ئاماده‌باشیدان و باشترین هه‌ماهه‌نگی له نێوانیان هه‌یه، تا ده‌ست به هێرشه‌كان بكه‌نه‌وه”.
ئەمە لە كاتێكدایە ڕۆژی 22ی ئه‌م مانگه ئه‌و دوو هه‌فته ئاگربه‌سته‌ی ڕۆژی هه‌شتی نیسان هه‌ردوو وڵات به نێوانگیری پاكستان له‌سه‌ری ڕێككه‌وتبوون كۆتایی دێت، له‌و ماوه‌یه ته‌نیا یه‌ك دانیشتنی ڕاسته‌وخۆ له نێوان شاندی هه‌ردوو وڵات له11ی نیسان/ئه‌پریل له ئیسلام ئاباد ئه‌نجام درا و ئێستاش هه‌وڵ هه‌یه تا دووشه‌می ئه‌م هه‌فته‌یه و به‌ر له كۆتایی ئاگربه‌ست جارێكی تر شاندی هه‌ردوو وڵات كۆ ببنه‌وه.
لە لایەكی دیكەوە هەر سێ لایەنی شەڕكەر لە كەناڵەكانی راگەیاندن، ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە نەگەیشتوونەتە رێككەوتن و لەسەر خاڵە جەوهەرییەكان ناكۆكی زۆریان هەیە، بە زمانی هەڕەشە وەڵامی یەكتر دەدەنەوە و باس لەوە دەكەن ئامادەن بۆ جەنگ.


































































