مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
لیندزی گراهام، سیناتۆری ئەمریكی لە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریكا، رایگەیاند كە بە هیچ شێوەیەك پشتگیریی لە لێدوانەكانیی تۆم باراك ناكات و دەشڵێت “لێدوانەكانی باراك ڕاوبۆچوونی خۆیەتی، نەوەك سیاسەتی واشنتن.”
لیندزی گراهام، سیناتۆری ئەمریكی لە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریكا، لە پێگەی فەرمیی خۆی لە پلاتفۆڕمی ئێكس وەڵامی لێدوانەكانی تۆم باراك باڵیۆزی ئەمریكا لە توركیا و نێردەی تایبەتی وڵاتەكە بۆ كاروباریی سوریای دایەوە و رایگەیاند”بەهیچ شێوەیەك پشتگیریی لە لێدوانەكانیی تۆم باراك ناكەم كە لە میانەی بەشداریكردنیدا لە كۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئەنتاڵیا لە توركیا كردبووی، چونكە لەڕووی سیاسییەوە زۆر لاواز بوو .”
دوێنێ هەینی 17ـی نیسان، تۆم باراك، باڵیۆزی ئەمریكا لە توركیا و نێردەی تایبەتی وڵاتەكە بۆ كاروباریی سوریا، لە كۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئەنتالیا لە توركیا وتارێكی پێشكەش كرد و لە وتارەكەیدا ڕایگەیاندبوو “ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تەنها بە زمانی هێز تێگەیشتنیان هەیە و ڕێككەوتنی لوبنان و ئیسرائیلیش جێگەی متمانە نییە.”


































































