ئاژانسی (عه‌ین ئهلیخبارییه) ئاشكرای ده‌كات كه دوای ئه‌وه‌ی (باسم به‌دری) بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌ربژێر كراوه، به‌و هۆیه‌وه ناكۆكی قووڵ كه‌وتووه‌ته ناو لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و پێده‌چێ ئه‌و هاوپه‌یمانییه هه‌ڵبووه‌شێته‌وه.
ئاشكراشی كردووه، كه باسم به‌دری له لایه‌ن نووری مالیكییه‌وه به‌ربژێر كراوه، به‌و هۆیه‌وه پێده‌چێ له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا چوارچیوه‌ی هه‌ماهه‌نگی هه‌ڵبووه‌شێنێته‌وه و ئێستاش ناكۆكییه‌كانیان له هه‌ڵكشاندایه.


































































