مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
سەرۆكی ئەمەریكا لە چوارچێوەی بەشداریكردنی لە چالاكییەكی رێكخراوێدا رایگەیاند “ئەمەریكا بە كەرەستەی خۆی دەچێتە ئێران و لەگەڵ كۆماری ئیسلامی كاردەكات بۆ كۆكردنەوەی خۆڵەمێش و گەردیلە ئەتۆمییەكان لە دامەزراوە ئەتۆمییەكان كە لە كاتی ئۆپەراسیۆنی چەكوشی نیوەشەو بۆردومانكراون.”
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا، بەشداریی لە چالاكییەكی ڕێكخراوی ترنینگ پۆینت ئەكشن (Turning Point Action) لە ویلایەتی ئەریزۆنا كرد و لە وتارێكی دا رایگەیاند “ئەمەریكا بە هەر ڕێگەیەك پێویست بكات، خۆڵەمێشی ئەتۆمییەكان لە ئێران بەدەست دەهێنێت.”
ترەمپ جەختی لەوەش كردەوە كە كۆماری ئیسلامی چەكی ئەتۆمی بەدەست ناهێنێت و ئەمەریكا ئەو خۆڵەمیشە بە هەر شێوەیەك بێت كۆدەكاتەوە و دەیانگوازێتەوە بۆ ئەمەریكا.
گوتیشی “هەندێك كەس دەپرسن چۆن ئەم خۆڵەمێشە ئەتۆمییە كۆدەكەینەوە ؟ بە چوونە ناو ئێران و بە بەكارهێنانی شوفڵی هەڵكۆڵین.”
سەرۆكی ئەمەریكا دەشڵێت “فڕۆكە بۆمب هاوێژەكانی بی 2 لە ئۆپەراسیۆنی چەكۆشی نیوەشەودا دامەزراوە ئەتۆمییەكانی ئێرانیان لەناوبردووە بەجۆرێك كە “پێویستمان بە گەورەترین شوفڵی هەڵكەندن هەیە. بەڵام لەگەڵ ئێران دەچینە ژوورەوە، كۆی دەكەینەوە و زۆر بە زوویی دەیگەیەنینە ئەمەریكا.”

































































